Historische Bauforschung und Baudenkmalpflege

News

Alle News

دووبارە بە کارهێنانەوەی باڵاخانە:

دووبارە بە کارهێنانەوەی باڵاخانە: وۆرکشۆپی کارکردن لە سەر شێوازەکانی دیکۆمێنت کردن و دووبارە بوژاندنەوەی و نۆژەنکردنەوەی بەردەوامی پاشماوە بیناسازیەکان کە لە ژێر هەرەشەی مەترسیدان لە هەولێر

 

وۆرکشۆپی شێوازەکانی دیکۆمێنت کردن و دووبارە بوژاندنەوەی و نۆژەنکردنەوەی بەردەوامی پاشماوە بیناسازیەکان کە لە ژێر هەرەشەی مەترسیدان لە هەولێر. جەخت لەسەر نۆژەنکردنەوەی بەردەوام و کارامەی سەرچاوە دەکاتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی بەکارهێنانی کەرەستەی ناوخۆیی و دووبارە بەکارهێنانەوەی پێکهاتەکانی بیناسازیی ئێستا.

ئەم وۆرکشۆپە بۆ گەنجانی پیشەگەری عێراق دروستکراوە، بۆ ئەوانە گونجاوترە کە نیشتەجێی شاری هەولێرن. کاندیدە گونجاوەکان ئەوانە دەبن کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە تەلارسازی، شوێنەوارناسی، یان ئەندازیاری شارستانی هەیە یان ئەوانەی نزیک دەبنەوە لە تەواوکردنی ئەو جۆرە بڕوانامانە و ئەزموونی نیشاندەریان لە شوێنەوارناسی یان پاراستنی پاشماوە کەلەپووری و شوێنەواریەکاندا هەیە. ئامانجی سەرەکی ئەم بەرنامەی بنیاتنانی توانا و ئاسانکارییە بۆ گفتوگۆی قووڵ و ئاڵوگۆڕکردن لەسەر پراکتیزە هاوچەرخەکان لە پاراستنی کەلەپووری و شوێنەواریەکاندا.

وۆرکشۆپەکە لە بەشە بابەتییە هەمەچەشنەکان پێکهاتووە، کە چوار هەفتە لە هەولێر و دوو هەفتە بلۆکی ئۆنلاین دەگرێتەوە. لە شاری هەولێری کۆن دانیشتنی پراکتیکی بەڕێوەدەچێت، هاوکات مۆدیولی تیۆری لە بینای پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور (IICAH) لە هەولێر میوانداری دەکرێن.

ئەم وۆرکشۆپە دەستپێشخەرییەکی بەشی شوێنەوارناسی بیناسازی و پاراستنە لە زانکۆی تەکنیکی بەرلین. بە هاوکاری لەگەڵ Wadi e.V. و بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور (IICAH)، هاوتەریب لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەرێم و ئەنجومەنی باڵای نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر - HCRH.

ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی خێرخوازی (بەخشندەیی) لەلایەن دامەزراوەی گێردا هێنکلەوە، پرۆژەکە جەخت لەسەر گرنگیەکی زۆر لەسەر پاراستنی کەلەپووری تەلارسازیی هەولێر دەکاتەوە.

بانگەوازی پێشکەشکردن تا ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ کراوە دەمێنێتەوە. مەرجە وردەکانی داواکاری لە پۆستەری هاوپێچدا دەبینرێت. داواکاران دەبێت ئاگاداربن کە وۆرکشۆپەکە تەنها لە دانیشتنە تیۆرییەکاندا سنووردار نییە؛ کاری پراکتیکی ڕۆژانە لەگەڵ کەرەستەی وەک قوڕ لەخۆدەگرێت. بەشداربووانی ئایندەیی پێویستە ئامادەبن بۆ بەشداریکردنی پراکتیکی لەگەڵ ئەم سەرچاوانە.